بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هاوکاریی
سەربازیی ئۆکرانیا دەکات پێداویستییە سەربازییەکانی پڕدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: ئەمریکا بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار هاوکاریی
سەربازی نوێی ئۆکرانیا دەکات و هاوکارییەکان سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا تواناکانى ئەو وڵاتە
زیاد دەکات لە رووبەڕووبونەوەى هێرشەکانى رووسیا.
هاوکات: ئەمەش دوای ئەوە دێت سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە ئەمریکا و
وڵاتانی هاوپەیمان کردبوو هاوکاریی سەربازیی ئۆکرانیا بکەن و رێگەیەک بۆ
سنوردارکردنی لەشکرکێشییەکانی روسیا دابنێن.
زیاتر: هەروەها رێگەبدرێت بە بەکارهێنانی موشەکی دوور مەودا، نەک
تەنها لەسەر خاکی ئۆکرانیا، بەڵکو لەسەر خاکی رووسیاش.