چی روویدا: ئەنجومەنی
وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هێرشەکانی تورکیا لەنێو عێراق و هەرێمی کوردستان
رەتدەکاتەوە و شاندێکی ئەمنی راسپارد سەردانی هەرێم بکەن.
کێ وتی: ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت:" پێویستە
لەسەر تورکیا رەچاوی پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و مامەڵەی دیپلۆماسی لەگەڵ حکومەتی
عێراق بکات و، لە هەر بابەتێکی ئەمنی، هاوئاهەنگیی لەگەڵدا بکات."
زیاتر: سەرۆکوەزیرانی
عێراق بڕیاری دا شاندێک بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی
عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەویش لەپێناو ئاگاداربوون لە دۆخی گشتی و
دەرکردنی یەک هەڵوێستی یەکگرتوو لەبارەی ئەو بابەتەی پەیوەندیی بە سەروەریی
عێراقەوە هەیە.