سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید هەڕەشەکانی "یویفا" رەتدەکاتەوە

وەرزش 20/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید هەڕەشەکانی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای رەتکردەوە، کە هەڕەشەی رێگریکردن لە یاریزانی یانە بەشداربووەکانی خولی "سوپەر لیگ" کردبوو، لە بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهان و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند:"  پێویستە یاریزانان هێمن بن و هیچ کەسێکیان رێگرییان لێ ناکرێت لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی جیهان و نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان".

راگەیاندنی پێشنیاری پێکهێنانی خولێکی نوێی تۆپی پێ لە ئەوروپا بە ناوی "سوپەر لیگ" کاردانەوەی زۆری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای بە دوای خۆیدا هێنا و ئالێکساندەر چێڤرین، سەرۆکی یەکێتییەکە هەڕەشەی ئەوەی کرد یاریزانانی ئەو یانانەی بەشداری لە خولە نوێیەکە دەکەن، رێگریان لێ دەکرێت لەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتییە نیۆدەوڵەتییەکان بکەن لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا