وتەبێژی وەزارەتی
پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی میسڕ ریککەوتن کراوە بۆ ئەوەی
یەکەم مانگی دەستکردی تایبەت بە عێراق دروست بکرێت.
رەعد
مەشهەدانی، وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی
وڵاتەکەی راگەیاندووە:" ژمارەی کەناڵە ئاسمانییە عێراقییەکان گەیشتووەتە ١٥٠
کەناڵ و لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نوێی تەکنەلۆژی بە وەزارەتی
پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی میسڕ رێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی یەکەم مانگی دەستکردی
تایبەت بە عێراق لەلایەن کۆمپانیای ئایەر پاسی فەڕەنسییەوە دروستبکرێت ".
ناوبراو راشیگەیاند:"
لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو وڵاتی میسڕ مانگێکی دەستکردی تایبەت بە خۆی دروستکرد،
دەکرێت ئێمەش سوود لەو ئەزموونە وەربگرین و جگە لەو وڵاتە، رێککەوتن لەگەڵ
کۆمپانیای عەرەب ساتیش کراوە بۆ ئەوەی یەکەم مانگی دەستکردی تایبەت بە عێراق دروست
بکرێت".