رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە یانەیەکی پێشووتری

وەرزش 23/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یۆڤانتۆس لە گەڕانەوەی بۆ یەکێک لەو یانانە نزیکبووەتەوە کە پێشتر یاری لەگەڵی کردووە.

رۆژنامەی "لاگازیتا دیلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە:" بە مەبەستی گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئیدارەی یانەکە گفتوگۆی لەگەڵ خۆرخێ میندێز، بریکاری رۆناڵدۆ کردووە ".

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەشکردووە:" ئۆلی گۆنار سولسکایەر، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتد پاڵپشتیکەری سەرەکی گەڕانەوەی رۆناڵدۆیە بۆ یانەکە ".

هاوکات، ئەو رۆژنامە ئیتاڵییە ئاشکراشیکردووە:" هەرچەندە گرێبەستی رۆناڵدۆ لەگەل یۆڤانتۆس لە هاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت، بەڵام ئیدارەی یانەکە لاری لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە نییە لە پێش تەواوبوونی وادەی گرێبەستەکەی ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا