خۆشۆردنی رۆژانە ئەم زیانەی هەیە

تەندروستی 23/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

هەرچەندە خۆشۆردن بە یەکێک لە بنەماکانی ژیانی ئاسایی دادەنرێت و سودێکی زۆری تەندروستی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە، بەڵام بەشێک لە توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە خۆشۆردنی رۆژانە زیانی هەیە.

ماڵپەڕی "ئێکپرێس"ی تایبەت بە بواری تەندروستی لە زاری دکتۆر کرێس، پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست بڵاویکردووەتەوە:" رەنگە خۆشۆردنی رۆژانە زیان بە پێستی مرۆڤ بگەیەنێت، بەتایبەت ئەگەر بە ئاوی گەرم خۆت بشۆیتەوە، لەبەر ئەوەی لە پێستدا کۆمەڵێک بەکتریای سوودبەخش هەن و خۆشۆردنی زۆر ئەو بەکتریایانە لەناو دەبات ".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەو بەکتریا سودبەخشانە باڵانسی ئاستی چەوری و بەکتریا و کۆمەڵێک زیندەوەری ورد لەسەر پێست رادەگرێت، ئەگەر مرۆڤ زیاد لە پێویست خۆی بشوات پێستی وشک دەبێتەوە و لەئەنجامدا کۆمەڵێک بەکتریای زیانبەخش پێست دەبەزێنن و دەبن هۆی هەوکردن و هەستیاری پێست ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا