پۆلیسێکی فەڕەنسی بەچەقۆ کوژرا

جیهان 24/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، دوینێ لە لایەن هاوڵاتییەکی بە رەچەڵەک تونسییەوە  بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر پۆلیسێک و بەوهۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە.
رۆژی هەینی ٢٣ی نیسان، پێگە هەواڵییەکانی فەڕەنسا رایانگەیاند:"لە شارۆچکەی رامبۆیە کە دەکەوێتە باشووری شاری پاریس و ٦٠ کیلۆمەتر لەو شارەوە دوورە، پۆلیسێک بەچەقۆ هێرشکرایە سەری و گیانیلەدەستدا".
ئاماژەیان بەوەشکردووە:" ئەو پۆلیسەی بووەتە قوربانی تەمەنی ٤٩ ساڵ بووە و لە رەگەزی مێ بووە، بەچەقۆ هێرشکراوەتە سەری و دوو چەقۆ کراوە بە قورگیدا".
پۆلیسی ناوچەکەش جەختیانلەوەکردەوە:" تۆمەتبارەکە کەسێکی تەمەن ٣٩ ساڵ بووە و خەڵکی وڵاتی تونس بووە، لە کاتی رووداوەکەدا لەلایەن ئەفسەرێکی سەر بە تیمەکانمانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا