ترۆزی یەکێکە لە بەرهەمە وەرزییەکان و زۆرێک لە خەڵک وەک میوە بەکاری دەهێنن لەگەڵ ترش و خوێدا دەیخۆن.
سەرباری ئەوەی ترۆزی دەوڵەمەندە بە کارۆتین و سیلیلیۆز و ترشی ئەمینی کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، شارەزایان چەندین سوودی گرنگی دیکەی ترۆزیان خستووەتە روو کە لە پێشتردا کەمتر باسکراوە، بە گوێرەی وتەی شارەزایان سوودەکانی ترۆزی بریتین لەمانە:
1- رێگری دەکات لە سووتانەوەی گەدە و ریخۆڵە
2- بە سوودە بۆ رێکخستنی سووڕی خوێن
3- توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی هەیە
4- بەسوودە بۆ پاک راگرتنی گورچیلە
5- هەستی تینوویەتی ناهێڵێت
6- بەسوودە بۆدابەزاندنی پەستانی خوێن