ئەندەنوسیا ژێر دەریاییە ونبووەکەی دۆزیەوە

جیهان 24/04/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

سوپای ئەندەنوسیا دۆزینەوەی ژێردەریاییە ونبووەکەی کە ٥٣ سەرنشینی تێدایە راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی نیسان، یودو مارگونو، سوپاسالاری دەریایی سوپای ئەندەنوسیا رایگەیاندووە:" ژێردەریاییەکەیان لەدوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی بە قوڵایی ٨٥٠ مەتر دۆزیوەتەوە لەکاتێکدا ژێردەریاییەکە بۆ قوڵایی ٥٠٠ مەتر دروستکراوە".
ئەوەشی راگەیاندووە:" تا ئێستا لەوە دڵنیانین کە ئایا لەو ٥٣ کەسی لەناو ژێردەریاییەکەن کەسیان لە ژیاندا مابن بەهۆی ئەوەی لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆکسینیان لێبڕاوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو ژێردەریاییەکی سوپای دەریایی ئەندەنوسیا بە ٥٣ سەرنشینەوە بێسەروشوێنبوو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا