بەشێکی زۆری خەڵکی لەمانگی رەمەزاندا هەست بەبێهێزی دەکەن و شارەزایانیش
چەند رێنماییەکیان خستووەتەروو.
پێگەی " سكاي نيوز "ی عەرەبی لە زاری شارەزایانەوە ئاماژەی
بەوەکردووە:" بەشێکی زۆری هۆکاری هەستکردن بە بێهێزی و بەرزی و نزمی فشاری
خوێن لە رۆژانی رەمەزاندا بەکارهێنانی ئەو خواردنانەیە کە هەستی تینوێتی و برسێتی
زیاددەکەن وەک خواردنە سورەوەکراوەکان".
باسلەوەشکراوە:" کەسی رۆژووان بۆ ئەوەی هێزێکی باشی هەبێت کاتژمێرێک
پێش بانگی بەیانی ژەمە خواردنێکی دەوڵەمەند بە ماددەی خۆراکی وەک پەتاتە، نان،
نیسک، مەعکەرۆنی، پاقلەمەنییەکان بخورێت".