وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، پێش
ئەوەی بایدن کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بە جینۆساید بناسێتێت، پێویستە سەرەتا سەیری
رابردووی وڵاتەکەی خۆی بکات.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی نیسان، ئیبراهیم کاڵن،
وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند:" بە توندی ئیدانەی
لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەکەین کە بەردەوام تۆمەتەکانیان بەرامبەر بە تورکیا
دووبارە دەکەنەوە و ئەجیندای سەرەکییان دوژمنایەتی تورکیایە ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئامۆژگاری سەرۆکی
ئەمریکا دەکەین سەیری ئێستا و رابردووی وڵاتەکەی (ئەمریکا) بکات ".