ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
بڕیاریدا کەسوکاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی "ئیبن
خەتیب" لە بەغدا، بە ١٠ ملیۆن دینار قەرەبوو بکرێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی نیسان،
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا کۆمەڵیک بڕیاری نوێی لەبارەی
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابڕدووی نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" لە بەغدا دەکرد.
یەکەم- بەخشینی بڕی ١٠ ملیۆن
دینار بە کەسوکاری قوربانیان رووداوەکە.
دووەم- پێکهێنانی لیژنەیەک بە
سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ بۆ لیکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە و ئەندامانی لێژنەکەش پێکدەێن لەم
کەسانە:
١-وەزیری پڵاندانان.
٢-وەزیری داد.
٣-سەرۆکی دەستەی دەستپاکی.
٤- سەرۆکی دیوانی چاودێری
دارایی ئیتیحادی.
٥-نوێنەری ئەنجوومەنی نوێنەران.
سێیەم- لێکۆڵینەوە لە رووداوی
ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب "و دیاریکردنی کەسانی کەمتەرخەم و سزادانیان.
چوارەم- لەکارلارانی هەریەکە لە
وەزیری تەندروستی، پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری تەندروستی رەسافە و
لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵیان.
پێنجەم- لە ماوەی پێنج رۆژدا
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکرێت و دواتر راپۆرتی لێکۆڵینەوەکان دەخرێنە
بەردەست ئەنجومەنی وەزیران.