دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەتیب دا کە شەوی رابردوو گڕی گرتبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی نیسان، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە:" دادگای لێکۆڵینەوە رەسافە رێککاری یاسایی گرتە بەر لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی بەغدا کە نەخۆشخانەیەک گڕی گرت و بەهۆیەوە بە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە".
ئەوەش هاتووە:" دادگاکە بڕیاری راگرتنی بۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەرکردووە تا ئەو کاتەی لایەنە کەمتەرخەکان ئاشکرادەبن".
میدیاکان راشیانگەیاندووە:" دادوەری بەرپرس لە دۆسیەکە تیمێکی تایبەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە".