کەمێک پێش ئێستا، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا، وا بڕیاریشە سبەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی نیسان، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراقدا و تاوتوێکردنی پەیوەندیەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.
وا بڕیاریشە سبەی سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک بگاتە هەرێم و چاوی بە بەرپرسەکانی حکومەت بکەوێت.