پزیشکێکی رووسی سود و زیانەکانی کشمشی وشک ئاشکرادەکات و
ئەو کەسانەش دیاری دەکات کە نابێت رۆژانە بڕێکی زۆری لێ بخۆنەوە.
ئاژانسی "نۆفۆستی" لەزاری تاتیانا بۆچارۆفا،
پزیشکی روسی بڵاویکردووەتەوە:" هەر ١٠٠ گرامێک لە کشمشی وشک نزیکەی ٣٠٠ کالۆری
لەخۆدەگرێت و بڕێکی زۆری شیرینی تێدایە کە دەگاتە ٥٩٪، بۆیە باشتر وایە ئەو
کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، یاخود کێشیان زۆرە بە رێژەیەکی کەم کشمش بخۆنەوە،
تەنانەت کەسی ئاساییش نابێت رۆژانە لە یەک چنگ زیاتر بخوات ".
ئەو پزیشکە رووسیە ئاماژەی بەوەشکردووە:" کشمش لە
زۆربەی شیرینیمەنییەکانی دیکە بەسودترە و ٨٠٪ ڤیتامیناتی تێدایە، هەر وەها لە هەر
١٠٠ گرامێک کشمش نزیکەی ٨٥٠ میلیگرام بۆتاسیۆم هەیە، کە ماددەیەکی پێویستە بۆ
کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان و گورچیلە ".