چەند نهێنییەک لەبارەی سوتانی نەخۆشخانەکەی بەغداد ئاشکرابوو

عێراق 26/04/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق چەند نهێنییەکی لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن و خەتیب ئاشکراکردووە.

لە راپۆرتێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراقدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە:" نەخۆشخانەی ئیبن و خەتیب لەساڵی ١٩٥٩ەوە کە دروستکراوە هیچ سیستمێکی ئاگرکوژێنەوەی تێدانەبووە  و تەنها چەند ئاگرکوژێنەرەوەیەکی دەستی تێدابووە".
باسلەوەشکراوە:" ئیدارەی نەخۆشخانەکە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی ئەو کەسانە بکات کە لەناو نەخۆشخانەکەبوون بەشیوەیەک بۆ هەرنەخۆشێک سێ بۆ چوار هاوەڵ هەبووە جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە سەردانیکەر لە کاتی ئاگرەکەدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا