سوودەکانی خواردنی کاڵەک بۆ جەستە چین؟

تەندروستی 27/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی لە وەرزی هاویندا بەرهەمدێت و خواستێکی زۆری لەسەرە، شارەزایان لە ئەنجامی توێژینەوە بەردەوامەکانیان چەند سوودێکی گرنگی تەندروستی کاڵەکیان بۆ دەرکەوتووە.

بە گوێرەی وتەی شارەزایان سوودەکانی کاڵەک بریتین لە:

١- بەهۆی ئەوەی کاڵەک خاوەنی کۆمەڵێک پێکهاتەی بەسوودە بۆ پاککردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش، هۆکارێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێشی زیادە.

٢- دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ئەمەش وادەکات رێژەی سۆدیۆم لە لەشدا داببەزێت و لە ئاکامدا فشاری خوێن کۆنتڕۆڵ بکرێت.

٣- بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکان.

٤- کاڵەک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی جەستەدا، هەر بۆیە خواردنی کاڵەک بە شێوەیەکی تەندروست سوودێکی زۆری دەبێت بۆ بەهێزکردنی  کۆئەندامی بەرگری جەستە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا