هێڵی ئاسمانی
عێراق راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو وڵاتی هیندستان تاکاتێکی
نادیار راگەیاند.
ئەمڕۆ
سێشەممە، ٢٧ی نیسان، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا
رایگەیاند:" لەمڕۆە هێڵی ئاسمانی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی
بۆ وڵاتی هیندستان تاوەکو کاتێکی نادیار رادەگرێت ".
راگرتنی گەشتە
ئاسمانییەکانی عێراق بەرەو هیندستان لە کاتێکدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە
بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە.