پزیشکێکی خۆراک ئاشکرایدەکات، خواردنی پیاز زیان بەوەکەسانە دەگەیەنێت کە گرفتی
هەوکردنی بنکریاس و گەدە و برینی گەدەیان.
تاتیانا بۆچارۆڤا، پزیشک و پسپۆڕی خۆراکی رووسی بە ئاژانسی "نۆفۆستی" راگەیاندووە:"
سەرباری ئەوەی پیاز سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و چەندین بەکتریا و ڤایرۆسی
زیانبەخش لەناودەبات، بەڵام ئەو کەسانەی گرفتی هەوکردنی بنکریاس و گەدە و برینی
گەدەیان هەیە، پێویستە خۆیان لە خواردنی بەدوور بگرن، یان لایەنی کەم پیازێکی
قەبارە بچووک بخۆن ".
ئەو پزیشکە راشیگەیاندووە:" پێویستە ئەو کەسانەی ئەو گرفتانەیان هەیە
خۆیان لە خواردنی پیازی تازە بەدوور بگرن، لەبەر ئەوەی ترشی گەدە زیاد دەکات،
بەوەش باشتر وایە پیاز لە نێو خواردنی کوڵاو و برژاودا بخۆنەوە ".