بە ڤیدیۆ.. تیمساحێکی گەورە خۆی دەکاتە نێو یاریگای یانەی تۆرنتۆ

وەرزش 27/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

لە کاتی راهێنانی یاریزانانی یانەی تۆرنتۆی کەنەدی، تیمساحێکی گەورە خۆی کردە نێو یاریگاکە و یاریزانانی توشی ترس و شۆک کرد.

یانەی تۆرنتۆی کەنەدی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا تیمساحێکی گەورە خۆی دەکاتە نێو یاریگاکە و یاریزانەکانی لە راهێنان راگرت.

یانەی تۆرنتۆی کەنەدی کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزرا و لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی یاری دەکات، لە ئێستاشدا لە پلەی ١٥مینی ریزبەندی ناوچەی رۆژهەڵاتە لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا