بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمن رایگەیاند، ئەو کەسانەی توشی کۆرۆنا دەبن پاشتر وایە دوای سێ مانگ لە
چاکبوونەوەیان لەو ڤایرۆسە ڤاکسین وەربگرن.
د. داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی شەهید هێمن لە شاری سلێمانی رایگەیاند:" هەندێك کەس دوای یەک مانگ لە چاکبوونەوەیان هێشتا بەرزبونەوەی
خەستبونی خوێنیان هەیە و دەبێت چارەسەر وەربگرن، ڤاكسینی کۆرۆناش خۆی مەترسی
خەستبونی خوێنی هەیە، بۆیە وا باشترە دوای سێ مانگ وەریبگرێت، بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی
كۆرۆنا بەتەواوی لەلەشیدا نەمێنێت ".
تاوەکو ئێستا سێ جۆری ڤاکسینی
کۆرۆنا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، لەوانەش سینافۆرمی چینی، ئەسترازینیکای
بەڕیتانی و ڤایزەری ئەمریکی، زانایانیش بەکارهێنانی ڤاکسین بە هۆکارێکی سەرەکی بۆ
خۆپاراستن بەتوشبوون بەو ڤایرۆسە دادەنێن .