هەنگوین بە یەکێک لە خواردنە بەسوودە و تەندروستەکان دادەنرێت، لەبەر ئەوەی
رێژەیەکی زۆر لە بۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ڤیتامینی تێدایە.
دکتۆر عەبدوڵڕەحمان شەمس، پسپۆڕی تایبەت بە خۆراک سوودەکانی خواردنی
هەنگوین و بەتایبەت لەکاتی برسێتی ئاشکراکرد، کە بریتین لەمانە:
- کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ
- چارەسەرکردنی کێشەی کۆئەندامی هەرس
- چارەسەرکردنی کۆکە و هەوکردنی قوڕگ
- رزگاربوون لە زیبکە
- رێگریکردن لە کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی لەش
- بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش
- چارەسەرکردنی گرفتی کەمخەوی