توێژینەوەیەکی نوێی زانستی سەلماندوویەتی پیاوان بەراورد بە ژنان زیاتر حەز بە خواردنی گۆشت دەکەن ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە.
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا، توێژینەوەیەکیان لەسەر ١٧٠٠پیاو کردووە و بۆیان دەرکەوتووە بەراورد بە ژنان زیاتر حەزیان لە گۆشتە بە تایبەت گۆشتی ئاژەڵ و مریشک.
توێژەران هۆکاری ئەم حاڵەتەیان بۆ باوەڕی پیاوان گەڕاندووەتەوە و بابەتەکەیان بەستووەتەوە بە هەستی پیاوبوون و زاڵیەتی.
بەشێک لە پیاوان ئەو هەستەیان لادروستبووە حەزکردن لە خواردنی گۆشتی تایبەتمەندی پیاوانەیە.
توێژەران جەختلەوەدەکەنەوە:"ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە توێژینەوانە کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتە".