"یەكێتی سورە لەسەر جێبەجێكردنی یاسا"

کوردستان 30/07/2021

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی رایگەیاند، یەكێتی سورە لەسەر جێبەجێكردنی یاسا و هەموو ئەو كەسانەی بە بازرگانی ناشەرعی تێوەگلاون دەستگیردەكرێن.

 کەس لە سەروو یاساوە نییە

ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی تەمموز، سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیاکانی وت:" یەكێتی سورە لەسەر جێ بەجێكردنی یاسا و هەموو ئەو كەسانەی بە بازرگانی ناشەرعی و تلیاك و جۆرەها بازرگانی نادرووستەوە تێوەگلاون دەستگیردەكرێن و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و کەس لە سەروو یاساوە نییە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا:" پێشتر كەسانێك هەبوون سەرانەیان لە خەڵكی سەندووە و كاری ناشرینان بەهۆی شوناسی دەزگایەكی ئەمنی یان كەسێكی خاوەن بڕیارەوە كردوە، ئێستا دەبێت رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و لێپچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

دەردەكەوێت سلێمانی چەند بەدەست گروپە مافیاكانەوە زەرەمەند بووە

ئەوەشی نەشاردەوە:" لەداهاتووشدا دەردەكەوێت سلێمانی چەند بەدەست گروپە مافیاكانەوە زەرەمەند بووە".
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو سەرچاوە باڵایەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان روونیکردەوە:" بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی نابێت چاوپۆشی لە كەس بكرێت كە زیانیان بەخەڵكی گەیاندووە و كاری نادروستیان بەناوی یەكێتی و دەزگاكانەوە كردووە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

لە هەولێر ژن و پیاوێک کوژران

کوردستان 38 خولەک پێش ئێستا

لە هەولێر سێ هێڵی گەرم تایبەت بە ژینگە دادەنرێت

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا