وەزارەتی دارایی عێراق: پارەی تەواومان بۆ موچەی فەرمانبەران ناردوە

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڵاوکردەوە.

زیاتر: لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتوە: سەرەڕای پابەندنەبونی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان، بەغدا پارەی تەواوی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە کردوە.

چی تر: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەناو یاسای بودجە پەسەندکراوە، موچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە کراوە، بەڵام هەرێم پابەند نەبوە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردوە.

ئەمەش هەیە: بەپێی رێککارەکان، مانگانە موچەمان بۆ فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە کردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نەبوە بە دابەشکردنی موچەی مانگانە.

زیاتر بزانە: وەزارەتەکەمان بەرپرسیار نییە لە دابەشنەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتی دیرایکراوی خۆیدا کە هۆکارەکەی پابەندنەبونی حکومەتی هەرێمە بە تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەران.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا