لە هەولێر سێ هێڵی گەرم تایبەت بە ژینگە دادەنرێت

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سێ هێڵی گەرمی پەیوەندی تایبەت بە پیسبونی ژینگەی هەولێر دادەنرێت.

کێ وتی: دڵشاد هیرانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر رایگەیاند: هەر هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلێکی بینی دوکەڵ بڵاوبکاتەوە دەتوانێت لە رێگەی وێنە و ڤیدیۆ و ئەو هێڵانەوە ئێمە ئاگادار بکاتەوە، بەوشێوەیە راستەوخۆ پێبژاردن بۆ ئۆتۆمبێلەکە دەکرێت.

ئەمەشی وت: هەزار و 200 مۆلیدەی ناو گەڕەکەکان و زیاتر لە هەزار مۆلیدەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان، ملیۆنێک و 135 هەزار ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر هەن، ئەمانەش کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ژینگەی شارەکە دروستکردوە.

پێشتر: مەعروف مەجید سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێم رایگەیاندبو: بە وتەی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی یەکێک لە وەزارەتەکانی حکومەت، لە ئەنجامی توێژینەوەیەک دەرکەوتوە ژیانکردن لە هەولێر وەک ئەوە وایە رۆژی دو پاکەت جگەرە بکێشیت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا