نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

سەرچاوە: میدیای فەرمی پارتی بڵاویکردەوە: لە سەردانەکەیدا سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید سەرۆککۆماری وڵاتەکە، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەمەش بزانە: بڕیارە نێچیرڤان بارزانی چەند ژمارەیەک کۆبونەوە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەنجام دەدات.

زیاتر: ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەشداریکردنە لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا