بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ھەرێم لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە و پێویستە ھەمووان بەگیانێکی
نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە.
ئەمشەو دووشەممە ٩ی ئاب، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی
هاتنی سەری ساڵی کۆچییەوە بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و گەلی کورد بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکهاتە و ئایینزاکان.
بۆ ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە. پێویستە ھەموومان بەگیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا تاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین. لە ھەرێمیش هاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان