بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ گەیشتن بە چارەسەری
کوتایی دەزانین.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:
پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچونی دەرهێنان و گواستنەوەی
نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی
کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسێی نەوت دەزانین.
زیاتر: ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت لە
چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و
تێپەڕاندنی تەواوی کێشەکان و ئامادەکردنی رێكارە تەكنیكییەكانی بكات.