بابەتە سەرەکیەکە: بە پێی پێشبینییەکانی
کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و
بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە
دادەبەزن.
هاوکات: کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەروو، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و
نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەروەها پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى
ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.