بافڵ تاڵەبانی، لە پەیامێکدا بەهۆی کۆچی دوایی دایکی هونەرمەند ناسر رەزازی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کرد.
دەقی پەیامی بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێز ھونەرمەندی دیاری گەلەکەمان کاک ناسری رەزازی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ، ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( شەریفە حەبیبوڵڵا ئەکبەر ) دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بۆ ئەو خەمە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوەو خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان رادەگەیەنین و لەناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەین و ھاوبەشیی پەژارەیی و ناڕەحەتیتانین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات ، ئارامیی و سوکناییش بە ئێوە و هەمو کەس و کارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت و خەم و پەژارەتان بڕەوێنێتەوە و ئەوە دوایین ناخۆشیتان بێت .
لە هەموو خەمێک بەدور بن.
بافڵ تاڵەبانی