بابەتە سەرەکیەکە: کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی
بڵاوکردەوە هاوکات، بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق شەپۆلێکی بەفر و باران
ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان
ساماڵ دەبێت بەگشتى ، جگە لە بەشێک لەسنورى پارێزگاى دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت
لەگەڵ کەمێک دابارین لە ناوچە سنووورییەکانى
ئەو پارێزگایە، پلەکانی گەرما
بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە: سبەی چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی
گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی
ئەمرۆ.
لایخۆیەوە: کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆوە شەپۆلی
بەفر و باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێبکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ شەپۆلەکە
بەردەوام بێت.