سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، رەنگە هۆکاری کەمئاوی لە هەرێمی کوردستان
پەمپی پڕۆژەکانی ئاو بن و پێشنیار دەکات هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و
هەولێر پێداچوونەوە بەو پەمپانە بکەنەوە.
"رەنگە بوێری ئەوەیان نەبێت بیڵێن"
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دیمانەیەکی
تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند:" پێشنیار دەکەم حکومەتی هەرێم و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی
ئاوی سلێمانی و هەولێر پێداچوونەوە بە پەمپی ئاوەکانیان بکەنەوە و رەنگە هۆکارەکەی
ئەوە بێت و بوێری ئەوەیان نەبێت بیڵێن ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێویستە پێداچوونەوە بە پەمپی ئاوی ئەو پڕۆژانە بکەنەوە کە لە دوکانەوە بۆ سلێمانی دەچێت، هەروەها ئەو ئاوەش کە لە پڕۆژەی ئاوی ئیفرازەوە
بۆ هەولێر دەچێت و رەنگە بە تێچوویەکی کەم چارەسەر بکرێت ".