بابەتە سەرەکیەکە: لیژنەی
هاوبه‌شى دانوستانكارى يه‌كێتی و پارتى کۆبونەوە وسەبارەت بە کۆبونەوەکەش راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى يه‌كێتي و پارتى
رایانگەیاند: ئه‌مڕۆ 4ـى شوباتى 2025 له هه‌ولێر، ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانوستانكارى
يه‌كێتی و پارتى، دواهه‌مين كۆبونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجامدا.
زیاتر: ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنيادنه‌رانه
به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناغى داهاتوى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ک كه له
ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاوڵاتييانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
چی تر: له ميانى كۆبونه‌وه‌یەکدا، لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و رێككه‌وتنى
سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتوه‌ته ئاراوه و ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كان
ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانوستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى.