وەزارەتی دارایی هەرێم: لە نزیکترین کاتدا موچە دابەش دەکرێت

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: موچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە بڕی 958 ملیار دینار وەک شایستەی موچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

باس لەوەشکراوە: تیمەکانی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکەن و لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا