بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی گەڕاوەتەوە سەر رێرەوی خۆی

کوردستان 03/09/2021

لەلایەن: ary

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی گەڕاوەتەوە سەر رێرەوەی خۆی و ئەوان باوەڕیان بەیەکڕیزی کورد هەیە لەبەغداد.

ئەمڕۆ هەینی، ٣ی ئەیلول، بافڵ تاڵەبانی لەمیانی بەشداریکردنی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشێک لەمیدیا کوردستانییەکان رایگەیاند:" یەکێتی لە ۸ی تەمموزەوە هاتووەتەوە سەر رێڕەوی خۆی و زۆر گۆڕانکاری لە سلێمانی روویداوە و زیاتریش دەبن".

خواستی یەکگرتنەوەمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەیە

ئاماژەی بەوەشداوە::" لەگەڵ گۆڕان بۆیەک هەڵبژاردن لەیەک نزیک نابینەوە و لایەنەکانی تریش بەشداری پێدەکەین و خواستی یەکگرتنەوەمان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەیە".

یەکێتیی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن

جەختیشیکردووەتەوە:"یەکێتیی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، ئێمە لە هەڵبژاردن ناترسین و گەشبینم بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، برادەرانی هاوپەیمانێتییەکەمان دەزانن چی دەکەن و چی ناکەن ".

باسی لەوەشکردووە:"رکابەریمان لەگەڵ پارتی هەیە، بەڵام باوەڕمان بەیەکڕیزی کورد هەیە بەتایبەت لە بەغداد و سەبارەت بە ئێمە و پارتی ئەوا دەمێکە دەقەکانی رێککەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ پارتی جێبەجێ ناکرێن"

 لەناو ماڵی خۆم دەرمان خوارد کراوم و بەڵگە و شاهیدیشم هەیە

وتیشی: ۸ی تەمموز هەڵوەشاندنەوەی کودەتا بوو و من لەناو ماڵی خۆم دەرمان خوارد کراوم و بەڵگە و شاهیدیشم هەیە و لە موناقەشەی ئەوەدام کەیسی ژەهرخواردنەکەم لە کوردستان یان لەدەرەوە بدەم بە دادگا".

لە ٤٠٪ بۆ٥٠٪ی لایەنگرانمان نەیاندەتوانی هێڵی ئاسیاسێل بەکاربهێنن

روونیشیکردەوە:"دەمێک ساڵ بوو ئێمە لە حیزب نەدەچووین، وای لێهاتبوو خەڵک ئەم حزبەی نەدەناسییەوە تەنانەت لە ٤٠٪ بۆ٥٠٪ی لایەنگرانمان نەیاندەتوانی هێڵی ئاسیاسێل بەکاربهێنن، هیچ کات هێندەی ئەم دوو ساڵە دۆخەکە خراپ نەبووە، بەڵام لە ۸ی مانگدا ئەمە وەستا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەدوای ۸ی مانگەوە یەک جنێو بە کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا نەدراوە و سەدان نامەم بۆ هاتووە دەستخۆشیمان لێدەکەن، چەندین بزنسمان دەڵێن ئێستا شەوان ئاسوودە دەخەوین".

داوام نەکردووە لاهور بڕوات

راشیگەیاند:" من داوام نەکردووە لاهور بڕوات،ئەوە داوای حیزب بووە بۆ کاتێکی دیاریکراو و هیچ نزیکنەبووینەتەوە و کۆبوونەوەکانیشیمان لەگەڵ لاهور جەنگی هیچ ئەنجامێکی باشی نەبووە"

پشتیوانی هەموو بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییم

بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی وت :"ئەگەر مەسولیات لەسەر شانت بێت ئەبێت بڕیار بدەیت زۆرجاریش بڕیارەکە قورسە و من پشتیوانی هەموو بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییم".

 






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا