بابەتە سەرەکیەکە: صلاح
الدین بەهائەدین، ئەمینداری
گشتیی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" پەیامێكی
پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی نارد.
چی وت:
بەدڵێکی نیگەران و هەستێکی بەحەسرەتەوە ،پەیامێکی برایانەی هاوسۆزی ونرخاندن
ئەنێرم بۆ ئەو خوشک وبرا بەرێزە مانگرەی کەلەبری هەمو هاوڵاتیانی کوردستان بەم
سەرماسۆڵەیە خۆیان خستوەتە نارەحەتی ومەترسی تەندروستیەوە.
ئەمەشی
وت: تا حاڵەتی برسیکردن وستەمی بێپاساوی ئەم هەرێمە، بەو دیمەنە ناخ هەژێنە نمایش
بکەن و بیکەنە پەیامی سکاڵای حاڵی ئەم میللەتە بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەت
بگەییەنە هەمو جیهان، وەک شێوازێکی سەردەم وئاشتیانە.
زیاتر:
درود بۆ ئەو هیممەتە بڵندو فەرهەنگە باڵایەتان، سڵاو بۆ هەمو ئەوانەی هاوسۆزو
هاوکارتانن، لەچالاکەوان و میدیاکار وسیاسەتمەدار ومافپەروەران ومرۆڤ دۆستان.
چی تر:
بەهیوای بەئاگاهاتنەوەی دەسەڵاتدارانی بێباک و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا.