بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبویەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بڵاویکردەوە: لە كۆبونەوەكەدا گرنگترین دۆسییەكان لە سەر ئاستی نیشتمانی و
باشترین رێگەكانی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بە ئاڕاستەی هێنانەدی خواستی
هاوڵاتیان لە هەمو بەشەكانی عێراق تاوتوێكراون.
زیاتر: هەر لە دیدارەکەدا، كۆمەڵێک تەوەری
بەرپرسیارێتی هاوبەش لەنێوان هەردو حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم لە ژێر رۆشنایی
هەمواری یاسای بودجە باسکراون، كە بوارەكانی هاریكاری دامەزراوەیی فراوانتر دەكات
و دەرفەتێک بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگ و لەمپەرە كارگێڕییە هاوبەشەكان دەڕەخسێنێت.
هاوكات: لە كۆبونەوەكەدا سودانی پشتیوانی
حكومەتی عێراقی بۆ دانوستانە بەردەوامەكانی هێزە سیاسییەكان لەهەرێمی كوردستان
دوباتكردەوە، هەروەها باسی لەگرنگیی پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێمی لە بەر
رۆشنیایی ئەنجامی هەڵبژاردنی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوی خستەڕو.