لە یەکێک لە گوندەکانی میسڕ، منداڵێکی کەم ئەندام وەک قوربانی بۆ جنۆکە دەکوژرێت.
رووداوەکە لە گوندی شێخ ئیسماعیل لە پارێزگای سوهاج روویداوە، کە ئەو منداڵە کەم ئەندامە لەلایەن مامی و هاوسەرەکەیەوە کوژراوە بۆ رازی کردنی جنۆکە و دۆزینەوەی خشڵ و زێڕ، کە ئەوەشیان لە ژێر فەرمانی جادوگەرێکدا کردووە.
هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بە ئاژانسی سکای نیوزیان راگەیاندووە کە دوای ئەوەی دایکی منداڵەکە سکاڵای لا کردوون کە دوای ئەوەی لە ماڵ چووەتە دەرەوە کاتێک گەڕاوەتەوە مندڵەکەی لە ماڵەوە نەبوو، بە تایبەتیش کە منداڵەکە لە رووی جەستەیی و هزرییەوە کەم ئەندامبووە و توانای جووڵەی نەبووە".
ئاماژەی بەوەشداوە:" دوای سکاڵاکە، تیمێکی پۆلیس پێکهێنرا و سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد، دوای لێکۆڵینەوە و گەڕانی ماڵی دراوسێکانیان، منداڵەکەیان بە کوژراوی لە ژورێکی ماڵی مامیدا دۆزیەوە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە روونیشیکردەوە، منداڵەکە لە ژێر بڕێک لمدا دۆزرایەوە، کە ئاسەواری خنکان بە ملییەوە دیار بوو، دوای دەستگیرکردنی مامی و هاوسەرەکەی، دانیان بەوەدا نا کە وەک قوربانی بۆ جنۆکە کوشتوویانە بۆ دۆزینەوەی خشڵ و زێر، کە لە تاوانەکەدا چەند کەسێکی دیکەی گوندەکە یارمەتیی داون.