بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا بەهۆی کۆچی دوایی عەبدوڵا
عەلی بزروی قەساب، کەسایەتی شاری سلێمانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی
ناوبراو کرد.
دەقی پەیامی
بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێزان بنەماڵە و
خانەوادەی عەبدوڵا عەلی برزو بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی
ناسراوی سلێمانی (عەبدوڵا عەلی برزوی قەساب)مان پێگەیشت.
کاک عەبدوڵا کەسایەتییەکی
دیار، کۆمەڵایەتی و چاکەکاری سلێمانی بوو، بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بەخانەوادەی
کۆچکردوو رادەگەیەنین و ھیوادارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و رۆحی کۆچکردووش شادبێت.
بافڵ تاڵەبانی