بابەتە
سەرەکیەکە: نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە سلێمانی دیاری‌کرا.
راگەیەندراوی
فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای
مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 15 بۆ 16 هەزار
دیناره.
ئەمەش هەیە: بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 360)
کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ
گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
زیاتر: سەبارەت
بە ئەو مۆلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتیان لە شوێنەکانی تر
زیاترە و لە 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو کاردەکەن
نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 بۆ 19 هەزار دینارە.