بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ دووشەممە خۆپشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە ژێر
دروشمی (ڕۆژی وەفا و پشتیوانی) لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دووشەممە لە سلێمانی دژی دواکەوتن و پێنەدانی
موچە و بۆ پشتگیریکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو، خۆپیشاندانی
سەرتاسەری دەستی پێکرد.
هاوکات: مامۆستایان و فەرمانبەرانی
گەرمیان بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانیان بەپێ لە گەرمیانەوە بەڕێکەوتن بۆ سلێمانی تا
دەنگی ناڕازییان بخەنە پاڵ مانگرتووانی سلێمانی.
ئەمە لە کاتێکداییە: ماوەی چەند رۆژێکە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی
لە سلێمانی مانیان لە خواردن راگەیاندووە داوا دەکەن داواکاریەەکانیان جێبەجێ
بکرێت و موچەیان لە کاتی خۆیدا پێبدرێت.