بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای شارەکان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٩ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە:" ئەمشەو پێشبینى دەکرێت باران بارین و نمە باران و هەورە تریشقە بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت بە تایبەت لە ناوچەکانى رۆژهەڵات (سلێمانى و هەڵەبجە و دەوروبەرى) و باکورى رۆژهەڵات (ناوچەکانى راپەڕین) و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان و باکورى هەرێم ".
هاوکات کەشناسی بڕی بارانی ١٢ کاتژمێری رابردووی هەندێک لەناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە و بەمشێوەیەیە:"
سلێمانى ٠.٥ ملم
چەمچەماڵ ١.٢ ملم
دهۆک دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ ٠.٦ ملم
ئامێدى یەک ملم
باتوفە ١.٢ ملم
کانى ماسى یەک ملم
مێرگەسۆر ٠.٢ ملم
ماوەت ٠.٨ ملم
کەرکوک ٣.٦ ملم
خورماتوو دڵۆپ دڵۆپ
خانەقین دڵۆپ دڵۆپ