بابەتە سەرەکیەکە: دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی
حکومەتی عێراق وەزیری دەرەوەی تورکیا بڕیارە سەردانی هەرێم بکات.
کێ وتی: رۆژنامەی
عالم جدید-ی عێراقی بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای
سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەولێریش دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
ئەمەش هەیە: لە
کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆمەڵێک دۆسییەی گرنگ تاوتوێ دەکات، یەکێک لەوانە
پێکهێنانی حکومەتی هەرێمە هاوکات، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت تەوەرێکی دیکەی
گفتوگۆکانیان دەبێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە: تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەی هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم سەبارەت
بە پارتی کرێکارانی کوردستانە لەلایەکی دیکەوە، تورکیا دەیەوێت لەرێگای بەرپرسانی
هەرێمەوە پەیامێک پەیوەست بە دانوستانەکان بۆ سەركردەكانی هەسەدە بنێرێت .