کەشناسی هەرێـم: پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاویەکان  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.

هاوکات: پلەکانی گەرما  یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: سبەی سێشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەروەها پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا