بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ھەموو ھێزێکمەوە تێدەکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخستنی سلێمانی

کوردستان 14/11/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بە ھەموو ھێزێکییەوە تێدەکۆشێت بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخستن و کەموکوڕییەکانی سلێمانی و گۆڕانکاریی ریشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی تشرینی دووەم، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی ٢٣٧مین ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە:" بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت ".

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت. بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم.
بەڵێن بێت: ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان ئەبێت.
یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە هەموولایەک پیرۆزبێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا