نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئابوری 22/11/2021

Alternate Text

بەراورد بە هەفتەیەک پێش ئێستا نرخی نەوتی خاو لەدابەزینی بەردەوامدایە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوت بە سەروو ٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەم، میدیاکانی تایبەت بە بواری ئابووری بڵاویانکردەوە:" نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان زیاتر دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش بۆ نزیکەی ٧٦ دۆلار دابەزیوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان بە سەروو ٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا