بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری قۆناغی راگوزەری سوریا رایگەیاند، هەموان جەخت لەسەر یەکڕیزیی سوریا دەکەنەوە و دابەشبونی هەر
بەشێکی رەتدەکەنەوە.
لێدوانی
فەرمی: ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری قۆناغی راگوزەری سوریا لە چاوپێکەوتنێکی
تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: هەموان جەخت لەسەر یەکڕیزیی سوریا دەکەنەوە و دابەشبوون یاخود
جیابونەوەی هەر بەشێکی رەتدەکەنەوە.
ئەمەشی وت: دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای
دیموكرات - هه‌سه‌ده بۆ چارەسەر‌كردنی دۆسیه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وامه.
زیاتر: هه‌سه‌ده ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه چه‌ک
ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به چه‌ند خاڵێكی لاوه‌كیش
ناکۆکیمان هه‌یه.
چی تر: گەیشتوینەتە
سەلامەتی لەسەر ئاستی ئاشتی مەدەنی، دەوڵەتی سوریا گەرەنتیی بۆ هەمو مەزهەب و تاکەکەسەکان
پێکدەهینێت و ئەولەویەتی ئێمە کۆنترۆڵکردنی چەکەکانە و سنوردارکردنیان لەدەستی دەوڵەتـدا.
وتیشی: شەڕی روخاندنی رژێمی ئەسەد لە ماوەی 11 رۆژدا لە ئەنجامی پلانێکی ورد بو کە 5 ساڵی خایاند لە ئیدلب
و یەکخستنی لایەنەکان و گونجاندنی هێزە جۆراوجۆرەکان.