دەزگای ئاسایش: بکوژی مامۆستاکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تاوانباری کوشتنی مامۆستاکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵی راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەمیانەی بەدواداچون و گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەکی و کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستا ل.ا.ح، سەرجەم رێکارە پێویستەکان گیرانە بەرو توانرا لەلەلایەن ب.ئاسایشی بازگەکان تاوانبار ه.ح.س دەستگیر بکات و روبەڕوی یاسای بکاتەوە.

ئەمەش هەیە: هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تاوانباردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لێکۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە.

زیاتر: تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەماددەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی چونە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا