بابەتە
سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک
وەزیرانی عێراق کۆبونەوە.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لەگەڵ بەڕێز محەمەد
شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆمان کرد لەبارەی دواگۆڕانکارییەکان و
رێکارەکانی چارەسەرکردنی ریشەیی گرفتە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کە لە
ئێستادا هەنگاوی زۆر باش نراوە لەلایەن هەردوو حکومەتەوە بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی
کێشەکە.
ئەمەشی
وت: هەروەها باسی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانمان کرد و
بەڕێز سودانی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان و تەواوکردنی
هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر:
سەبارەت بە گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و چۆنییەتی پاراستنی ئاسایشی
عێراق لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو جەختمان کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگیی زیاتر
لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.